ئینگلتەراگرنگترین

تریپیێر: ئاستی خۆم لەدەستداوە

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راستگۆیانە باسی ئاستی ئێستای دەکات

یاریگا –

کیران تریپیێر، کاپتنی نیوکاسڵ یونایتد دووپاتیدەکاتەوە، ستانداردەکانی دابەزیون.

نیوکاسڵ لە پێنج یاری رابردوودا، چوار یاری لە پرێمەرلیگ دۆڕاندووە و شەوی رابردوو بە ئەنجامی 1-3 بە نۆتینگهام فۆرێست دۆڕا.

لە یارییەکانی بەرامبەر ئێڤەرتن، تۆتنهام و چێڵسی، سەرنجی تەواو لەسەر تریپیێر بوو، دوای چەند ئەنجامدانی چەند هەڵەیەکی کوشندە.

لە دوای یارییەکە، تریپیێر بۆ ئەمازۆن پڕایمی روونکردەوە

ئەم وەرزە چاڵێنجێکی زۆر گەورەیە بۆ ئێمە، لە ئەوروپا یاریمان کرد و هەفتانە سێ یاریمان هەبوو. هەفتە لە دوای هەفتە بێ وەستان. ستانداردەکانم دابەزیون، تەمەنم گەورەیە و یاریزانێکی بە ئەزموونم. بۆیە دەتوانم باسی ئاستی خۆم بکەم. بەڕاستی ئاستی ئێستام بە هیچ شێوەیەک لە ستانداردی ئاسایی خۆم نزیک نییە. شەرم لە ئاستی ئێستام ناکەم، چونکە پێشتر چەند جارێک نشووستیم بینیوە، بۆیە دەبێ بەردەوام کار بۆ باشتربوون بکەم.

کریس وود، هاتریکی لە سەینت جەیمس پارک کرد، ئالێکساندر ئیساکیش تاکە گۆڵی ماگپایسی بە لێدانی سزا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button