ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ: یاریزانەکانم کەمئەزموونن

وردەکاری زۆربوونی ژمارەی کارتەکانی یاریزانانی چێڵسی دەخاتەڕوو

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی، هۆکاری زۆری ژمارەی کارتە زەردەکانی یاریزانانی تیمەکەی بۆ کەمی ئەزموون دەگەڕێنێتەوە.

پۆچێتینۆ بەر لە یاریی بلووز بەرامبەر کریستال پاڵاس، کە یاریزانی وەک رەحیم ستێرلینگ و کۆڵ پاڵمەر بە هۆی پێکان یاری ناکەن، باسی لە کەمی ئەزموونی یاریزانان کرد.

لە یاری رابردووی چێڵسی بەرامبەر وۆڵڤز کە بە ئەنجامی 2-1 شکستیان هێنا، هەریەکە لە یاریزانان نیکۆلاس جاکسن، مالۆ گوستۆ، کۆنۆر گالاگێر، مارکوس بێتینێلی، ستێرلینگ و پاڵمەر کارتی زەردیان وەرگرت.

ستێرلینگ و پاڵمەر، پێنجەم کارتی زەردیان لەم وەرزەدا وەرگرت، بۆیە ناتوانن بەشداری لە یاری سبەی شەودا بکەن. پۆچێتینۆ دەڵێت

زۆری ژمارەی کارتەکان بە مانای نەبوونی رێکخستنی نێو تیمەکەوە نییە، بەڵکو چێڵسی یانەیەکی گەورەیە و هەست بە فشاری سەر یاریزانان دەکرێت. کاتێک تووڕەیت و کەم ئەزموون بیت، ئەم جۆرە کارانەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام دەتوانین کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین. ئەمە یەکەم وەرزی پاڵمەرە لە پرێمەرلیگ و شتێکی ئاساییە.

پۆچێتینۆ جەختدەکاتەوە، ژمارەی کارتەکان پەیوەندی بە نەبوونی رۆشنایی لەسەر شێوازەکانی توندوتۆڵییەوە نییە

پاڵمەر یاری بۆ چێڵسی دەکات، راستە ئەمە دەستشکێنەرە (وەڕەسکەر)، بەڵام یاریزانان گرنگی بە رەوشتی خۆیان دەدەن و هەرگیز پەیوەندی بە کەسایەتی توندوتۆڵەوە نییە.

چێڵسی کە لە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگدایە، لە دوای یارییەکەی کریستال پاڵاس، شەممە لە یاریگای کێنێڵوۆرس رۆد رووبەڕووی لوتن تاون دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button