سعودیە

جێرارد داوایەک ئاراستەی بەرپرسانی ئیتیفاق دەکات

قایل نییە بەو یاریزانانەی ئێستا هەیەتی

یاریگا –

ستیڤن جێرارد داوایەک ئاراستەی بەرپرسانی یانەکەی دەکات بۆ زیاتر خەرجکردن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی ئیتیفاق.

ئەگەرچی لە میرکاتۆی رابردوودا یانە سعودیەکە دەستەوەستان نەبوو لە کڕینی یاریزاندا، بەڵام ئەوە دادی نەدا و ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیان ئێجگا خراپە. ئەو یاریزانانەی لە ماوەی رابردوودا ئیتیفاق گواستنیەوە بۆ خولی رۆشەن، دیارترینیان جۆردان هێندەرسن، ڤیناڵدۆم، دیماریا گرەی، موسا دیمبلی بوون، بەڵام یانەکە بەرەوپێشوونێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوەو لە پلەی نۆیەم گیرساوەتەوە دوای هەژدە هەفتە لە یارییەکانی ئەم وەرزەی رۆشەنی سعودی.

جێرارد کە یاریی رابردوویش خراپ بە نەسری رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی دۆڕا، رووی قسەی کردە بەرپرسانی یانەکەی و داوای کڕینی یاریزانی زیاتریان لێ دەکات:

پێویستە لەم میرکاتۆیەی دێت، خۆمان دەرخەین. هەروەها لە میرکاتۆی هاوینەیش. دەمانەوێت لە پلەکانی سەرەوەی خولەک رکابەربین نەک وەک ئەوەی ئێستا لەو پلەیەی کە تێیداین.

جێرارد کە پێشتر راهێنەری ئەستۆن ڤێلای وڵاتەکەی بوو، هاوینی رابردوو ئەرکی ئیتیفاقی سعودی پێ سپێردرا. هەشت یارییە لەدوای یەک، کە دەکاتە دوو مانگ، یانەکەی تامی بردنەوەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button