ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری بەرگریكارێكی دەبێت

لە گواستنەوەكانی زستانەدا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاریداوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری یەكێك لە بەرگریكارەكانی ببیت.

چاوەڕوان دەكرێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا شادی ریاز بگەڕێتەوە ریزەكانی بارسێلۆنا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت لە گواستنەوەكانی زستانەدا بارسێلۆنا دەستبەرداری یەكێك لە بەرگریكارەكە گەورەكانی یانەكەی دەبێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، بەهۆی تەمەنە زۆرەكەیەوە فرۆشتنی ئینیگۆ مارتینێز دوورخراوەتەوە و چونكە چاوەڕوان ناكرێت هیچ ئۆفەرێكی گرانبەها بۆ گواستنەوەی بێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، بەهیچ شێوەیەك یانەكە بیر لە فرۆشتنی رۆنالد ئاراوخۆ ناكاتەوە و ئەو یاریزانە بۆ یانەكە دەست لێ نەدراوە.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتدا هاتووە، نزیكترین بەرگریكار بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا لە نێوان جولس كۆندێ و ئەندریاس كریستێنسن دایە، یانەكە چاوەڕوان ناكات لە فرۆشتنی كریستێنسن پارەیەكی زۆری دەست بكەوێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو سەرچاوەكان ئاماژە بە رۆیشتنی جولس كۆندێ دەكەن، بەتایبەت لە دوای گەڕانەوەی لە پێكان ئاستی دابەزیوە، بۆیە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداری ببێت.

جولس كۆندێ بە درێسی راهێنانەكانی بارسێلۆناوە

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای ریال مەدڕیدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button