بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان یاریزانێکی بەرازیلی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرێبەستی لەگەڵ لوکاس بێراڵدۆی بەرازیلی واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان گرێبەستی لوکاس بێڕاڵدۆی بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەی ساوپاولۆی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، بەرگریکارە بەڕازیلییەکە هەفتەی داهاتوو بەرەو پاریس گەشت دەکات، دواتریش گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ سانجێرمان واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییە پاریس بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە یانە بەرازیلییەکە دەدات، بەڵام هیچ پارەیەکی زیادەی لەگەڵدا نابێت.

بێڕاڵدۆ لەدایکبوویی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 2003 یە، لە دڵی بەرگری بە پێی چەپە یاری دەکات و بەرزی باڵای مەترێک و 83 سانتیمەترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button