ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

لوكا مۆدریچ لەگەڵ یانەیەكی سعودی گەیشتووەتە رێككەوتن

لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكدەگرنەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ نەسری سعودی گەیشتووەتە رێككەوتن.

گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی todofichajes لوكا مۆدریچ لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت، یاریزانە كرواتیەكە لە چەند هەفتەی رابردوودا یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی پەیوەندی بە یانەیەكی نوێوە دەكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئێستا مۆدریچ هەوڵدەدات لەو شەش مانگەی لەگەڵ یانەكەی ماویەتی چەند نازناوێكی نوێ بۆ سەر نازناوەكانی دیكەی زیاد بكات و دواتر پەیوەندی بە سعودیەوە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرچەندە مۆدریچ ئۆفەرێكی گەورەی لە ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە وەرگرتووە، بەڵام دەستێوەردانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی یەكلاكەرەوە بووە و بەردەوام پەیوەندی بە هاوڕێكەیەوە كردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.

لە كۆتاییشدا ئەوە خراوەتە روو، ئەستێرەكەی هێڵی ناوەندی ریال مەدرید ساڵانە لەگەڵنەسر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

مۆدریچ لەم دواییانەدا لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی ئاس سەبارەت بە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ وەرزێکی تر، وتی: ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بکەین، ئێستا تەنیا سەرنجم لەسەر کارەكەمە.

لوكا مۆدریچ بە درێسی ریال مەدریدەوە

لەم وەرزەدا مۆدریچ تەنیا لە 10 یاریدا بەشێوەی سەرەكی بەشداریكردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button