ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی كڵۆپ دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ دەكات.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی خولی  ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی یارییەكە لە لایەن گابریێل لە خولەكی چواری یارییەكە و محەمە سەڵاح لە خولەكی 29 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە یۆرگن كڵۆپ گوتی:

سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئانفیڵد بكەم، بەڕاستی كەشێكی ناوازە بوو لە یارییەكەدا.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئارسیناڵ سەرەتایەكی باشتری لە ئێمە هەبوو، لە گۆشەیەكەوە گۆڵیان كرد و سوودی باشیان لەو گۆڵە وەرگرت، دەمانتوانی زۆر باشتر بەرگری بكەین پێش ئەو گۆڵە، دواتر رێگەی خۆمان بۆ یارییەكە دۆزیەوە.

راهێنەرەكەی رێدز بەردەوام بوو گوتی: 

ئایا دەكرا ئەمڕۆ سەركەوتنمان بەرامبەر ئارسیناڵ بەدەستبهێنایە؟ نازانم، دەبوایە گۆڵمان بكردایە، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان هەبوو، بەڵام وەك پێوویست سوودمان لێ وەرنەگرت.

سەبارەت بە پێكانەكەی سیمیكاس كڵۆپ گوتی:

پێکانەکەی سیمیکاس شکاوی ئێسکی قۆڵە، بۆیە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئێستا کە ئەو و رۆبێرتسن پێکانیان هەیە، بەڕاستی قبوڵکردنی قورسە.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ و لیڤەرپوولیش بە 39 خاڵ پلەی یەكەم و دووەمی پرێمەرلیگیان گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button