تێنسجیهان

پڕ داهاتترین ئافرەتە وەرزشوانەکانی ساڵی 2023 کێن؟

یاریگا –

گۆڤاری فۆربێس لە چالاکیەکی ساڵانەدا پڕداهاتترین وەرزشوانانی ئەمساڵی ئاشکرا کرد.

ساڵی 2023 لە ماوەی کەمتر لە چەند رۆژێکدا کۆتایی دێت و وەک هەموو ساڵێک فۆربێس لیستی زۆرترین مووچەی وەرزشوانانی ئافرەتی لە ساڵی2023 دا ئاشکرا کرد. ئەم لیستە نیشان دەدات کە کام وەرزشوان لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا توانیویەتی پارەیەکی زۆر لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا بەدەستبهێنێت. ئەم لیستە داهاتی وەرزشوانان لە پێشبڕکێ وەرزشییەکان و هەروەها گرێبەستی بازرگانی لەخۆدەگرێت.

ئیگا شڤانتیک، یاریزانی تێنسی سەر زەوی

ئیگا شڤانتێک یاریزانی پۆڵەندی تێنسی سەرزەوی تەمەن 22 ساڵ، داهاتی ئەمساڵی 21.6 ملیۆن یۆرۆ بووە. 8.9 ملیۆن یۆرۆی لەڕێگەی یاری کردن و 12.7 ملیۆنیش لەرێگەت رێکلامی بازرگانی دەست کەوتووە.

ئیلین گۆ، یاریزانی خلیسکانەی سەر بەفر

دووەم پڕداهاتترین وەرزشوان، ئیلین گۆ یاریزانی خلیسکانەی سەر بەفرە کە داهاتی ئەمساڵی  20 ملیۆن یۆرۆ بووە، هەرچەندە زیاتر وەک مۆدێل بۆ فرۆشگاکانی جلوبەرگ دەردەکەوێت، ئەو خانمە ئەمریکییە تەمەن 19 ساڵە، جگە لە پاڵەوانێتی گراند سلامی ئەمریکای باکوور، لە جیهانی تێنسی ئافرەتانیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

ئیما رادوکانۆ

دوای ئەو یاریزانی تێنسی ئینگلیزی ئیما رادوکانۆ بە داهاتی 13.7 ملیۆن یۆرۆ دێت، لە پلەی چوارەمیش نائۆمی ئۆساکای ژاپۆنی بە داهاتی 13.6 ملیۆن یۆرۆ کە لە ساڵی 2023 بەهۆی مۆڵەتی منداڵبوون یاری نەکرد، ئارینا سابالینکا لە بیلاڕوسەوە 13.3 ملیۆن یۆرۆ، جێسیکا پێگۆلا 11.3 ملیۆن یۆرۆ ئەمریکی، ویلیامز 11 ملیۆن یۆرۆ، ئیلێنا ڕیباگینا بە ڕەچەڵەک کازاخستان داهاتی 8.6 ملیۆن یۆرۆ و لەیلا فێرناندێز بە رەگەزنامەی کەنەدی 7.9 ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەیە. لە کۆی دە وەرزشکاری یەکەمی ئەم لیستە، وەک ئاماژەمان پێکرد، 9 یاریزانی تێنسین تاوەکوو داهاتی ئەم وەرزشە پیشان بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button