ئه‌وروپاگرنگترین

بێلینگهام ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

یاریگا

جود بێلینگهام، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆمار دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی پاش ئەوەی هاوینی رابردوو، بەرامبەر 103 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکە کرد، توانی هەرزوو ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات.

ئەو یاریزانە یەکەم وەرزی لەگەڵ مێرنگی، بەشداری 21 یاریی کردووە و خاوەنی 17 گۆڵە، هەر ئەمەش وایکردووە نرخەکەی لە ترانسفێرمارکێت بە  شێوەیەکی خەیاڵی بەرز بێتەوە.

لە نوێترین ریزبەندی ماڵپەری Transfermarket تایبەت بە نرخترین یاریزانان، بێلینگهام هاتە پێشەنگ و بەهاکەی بە 180 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و پێش ئێرلینگ هالاند و کلیان ئێمباپێ کەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button