ئیتاڵیا

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی ئینتەر تووشی پێکان بوو

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر بۆلۆنیا تووشی پێکان بوو و رەنگە نەتوانێت بەشداری یارییەکەی شەممە بەرامبەر لێچی بکات.

شەوی رابردوو شەوی لاوتارۆ مارتینێز نەبوو. ئەو کە لە یارییەکە پەناڵتییەکی لەدەست دا و پێش ئەوەی ئینتەرمیلان لە کاتی زیادکراودا لە جامی ئیتاڵیا لەلایەن بۆلۆنیا لە پاڵەوانەتییەکە بکرێتە دەرەوە، تووشی پێکان بوو.

سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر، دوای شکستی تیپەکەی سەبارەت بە دۆخی لاوتارۆ گوتی:

کەمێک ماندوو بووە و دەبێت بارودۆخی هەڵبسەنگێنین. با هیوامان ئەوە بێت کە پێکانەکەی جدی نییە، چونکە دوای 72 کاتژمێر بەرامبەر لێچی یاریمان هەیە. رۆژی شەممە هەوڵدەدەین سانچێز بگەڕێنینەوە و دەبێت بشزانم بارودۆخی لاوتارۆ چۆن دەبێت.

یەکەم پشکنین دوای یارییەکە بۆ پێکانەکەی لاوتارۆ، چرچبوونی ماسولکەکانی بوو، بەڵام دەبێت چاوەڕێی پشکنینی دیاریکراو بین لە چەند کاتژمێرێکی تردا. بە چاکبوونەوەی ئەلێکسیس سانچێز و دووبارە ئامادەنەبوونی مارکۆ ئارنۆتڤیچ، لە ئێستادا تۆرام و سانچێز تاکە هێرشبەرن کە بۆ پێشەنگی سێریا ئەی بەردەستن.

بابەتی زیاتر

Back to top button