ئه‌وروپا

یوێفا لەبارەی سوپەرلیگ بۆ پێرێز و لاپۆرتا: ئاهەنگی پێشوەختە مەگێڕن

یاریگا –

یوێفا دوای بڕیارەکەی دادگاش هێشتا لەسەر دژایەتیکردنی سوپەرلیگ بەردەوامە و لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە ‘پێشوەختە ئاهەنگ مەگێڕن’.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دوای بڕیارەکەی دادگای دادی ئەوروپا کە یاساییبوونی پڕۆژەی سوپەرلیگی دووپاتکردەوە، لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’بڕیارەکەی دادگا بە مانای پەسەندکردنی یان چەسپاندنی پاڵەوانێتییەکە نایه‌ت، بڕیارەکە تیشک دەخاتە سەر کەلێنێک لە چوارچێوەی مۆڵەتدان کە لەلایەن یوفا دەرچووە’.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە :’یوێفا پابەندبوونی خۆی بە پاریزگاریکردن لە هەڕەمی تۆپی پێی ئەوروپا دووپات دەکاتەوە، گەرەنتی خزمەتکردنی فراوانی کۆمەڵگا دەکەین، ئەم سیستەمەی هەیە ناکرێت هیچ شوێنگرەوەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە و هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی پارێزگاریی لەم سیستەمە بکەین، کە بە سیستەمێکی نموونەیی دەزانین’.

یوێفا راشیگەیاندووە :’ئەم بڕیارەی دادگا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بوو بۆ بەشێک لە گلەیی و گازاندەکان، کە هاوینی 2022 چارەسەر کران’.

بابەتی زیاتر

Back to top button