ئیسپانیا

دەنگۆ: ناوی ئەو یانانەی رازین بەشداری لە سوپەرلیگ بکەن

Yariga App

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بە یاسایی بوونی سوپەر لیگ، لە ئێستاوە ناوی چەند یانەیەک راگەیەندرا کە رازین یاخود نزیکن لەوەی بەشداری سوپەرلیگ بکەن.

بەگوێرەی موندۆ دیپرتۆڤیۆ، فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی سوپەرلیگ، لە دەرەوەی ئیسپانیا دەستی کردووە بە رازیکردنی یانەکان دوای ئەوەی بەشێک لە ئیسپانییەکان بیرۆکەکەیان رەتکردەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت لە ئێستادا یانەکانی ئایندهۆڤن، فێینۆرد، بەنفیکا، پۆرتۆ ، (بەشێک لە یانە ئیتاڵییەکان)، رێد ستار، ئەندەرلەخت رازیبوونیان دەربڕیووە بەشداری بکەن. چونکە بە دەرفەتێکی باشی دەبینن بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانە داراییەکانیان.

هەروەها یانە دیارەکانی تورکیا وەکو گالاتەسەرای، بێشکتاش و فینارباهچە نزیکن لە رازی بوون.

چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوی یانەی زیاتریش ئاشکرابکرێت هەرچەندە لە ئێستا تەنها دەنگۆی میدیاکانە و یانە فەرمییەکان پێکهاتوون لە ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button