ئینگلتەراگرنگترین

31 یاریزانی پرێمەرلیگ مەترسی راگیرانیان لەسەرە

بێبەشبوون لە بۆکسینگ دەی

یاریگا –

بەهۆی کەڵەکەبوونی ژمارەی کارتە زەردەکانیان، 31 یاریزانی پرێمەرلیگ مەترسی راگیرانیان لەسەرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە یاری نێوان کریستاڵ پاڵاس و برایتن، یارییەکانی گەڕی 18ـی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات، تا 31 مانگ و پێش هاتنی ساڵی نوێ، یانەکان دوو یاری دەکەن و قۆناخی یەکەمی خولەکە کۆتایی دێت.

بەپێی یاساکانی پرێمەرلیگ، هەر یاریزانێک بەر لە یارییەکانی گەڕی 20، پێنج کارتی زەرد وەربگرێت بۆ یەک یاری رادەگیرێت، هەرەرها بەر لە یارییەکانی گەڕی 33، دە کارتی زەرد وەربگرێت بۆ دوو یاری رادەگیرێت.

تا ئێستا 36 یاریزانی جیاواز 4 کارتی زەردیان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی دواخرانی یاری نێوان مانچێستەر سیتی و برێنتفۆرد و ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێکی دیکەش بە هۆکاری جیاواز، لەم گەڕەی خولەکە 31 یاریزانیان بەشداری یارییەکان دەکەن.

لەو 31 یاریزانە ئەگەر هەر یاریزانێک کارتێکی زەرد وەربگرێت ئەوا بەشداری یارییەکانی بۆکسینگ دەی ناکات و لە کۆتا گەڕی قۆناخی یەکەمی خولەکە بێبەش دەبێت.

لیستی ئەو یاریزانانەی 4 کارتی زەردیان وەرگرتووە:

ئارسیناڵ: کای هاڤێرتز.

ئاستۆن ڤێلا: ماتی کاش، جۆن ماکگین، جۆن دوران.

بۆرنمس: مارکۆس سێنێسی.

برێنتفۆرد: کریستۆفەر ئاجەر*، سامان قۆدۆس،*.

بڕایتن: لوسی دەنک، بیڵی گیلمۆر، کۆرو میتۆما.

چێڵسی: ئێنزۆ فێرناندێز، رەحیم ستێرلینگ، کۆڵ پاڵمەر.

کریستاڵ پاڵاس: یواکیم ئاندەرسن، جۆردان ئایو، جۆڵ وارد*.

ئێڤەرتن: عەبدوڵا دۆکوری، ئاشلی یۆنگ.

فولهام: ئەنتۆنی رۆبنسن.

لیڤەرپوول: داروین نونێز.

لوتن تاون: عیسا کابۆرێ، تۆم کۆلیێر*.

نیوکاسڵ: جۆیڵینتن*، جەمال لاسێڵس، لۆنگستاف.

نۆتینگهام: ئۆرێل مانگالا، ئیبراهیم سانگارێ.

شیفێڵد یونایتد: ئانێل ئەحمەدۆزیچ، جەیدن بۆفڵ، گوستاڤۆ هارنەر، ویلیام ئۆسولا.

تۆتنهام: سار، کریستیان رۆمێرۆ

وێستهام: ڤلادیمیر کۆفار

رۆڵڤز: رایەن ئایەت نوری، هوانگ هی چان،

 

بابەتی زیاتر

Back to top button