ئینگلتەرا

کۆڤاسیچ نزیکە لە شکاندنی رێکۆردێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

یاریگا –

ماتیۆ کۆڤاسیچی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، ئەگەر نازناوی جامی جیهانی یانەکان بەدەست بهێنێت، دەرفەتی ئەوەی دەبێت کە ریکۆردێکی تایبەت بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ئەمشەو، یانەی مانچێستەر سیتی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان کە سعوودیە میوانداری دەکات، رووبەڕووی یانەی ئۆراوا رێد دەبێتەوە.

خوێندکارەکانی پێپ گواردیۆلا دەرفەتی ئەوەیان هەیە بە بردنەوەیەک بەرامبەر ئەم تیپە بگەنە یاری کۆتایی و هیوادارن لە ماوەی چەند مانگێکی تردا دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگی ئەوروپا پاڵەوانێتییەکی تر بەدەستبهێنن.

هاوکات کۆڤاسیچ چانسی تۆمارکردنی رێکۆردێکی سەرنجڕاکێشی هەیە. پێش ئەمەش مێژوویەکی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید، دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە کرد، توانی لەگەڵ ئەم تیپەدا ئەم جامە بەدەستبهێنێت. ئەم یاریزانە لەگەڵ هەردوو تیپەکە چووە جامی جیهانی یانەکان و جامی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.

کۆڤاسیچ هاوینی 2023 پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی کرد و زۆر زوو لەگەڵ ئەم تیپە نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بردەوە، ئێستاش بە درێسی سیتی بەدوای بردنەوەی جامی دووەمدایە تاوەکوو ببێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا کە لەگەڵ سێ تیپدا جامی جیهانی یانەکان بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button