ئینگلتەراگرنگترین

مۆرینیۆ: ئارسیناڵ نابێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، پێشبینی بۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگڵتەرا دەکات.

پۆدکاستی ئەمجارەی جان ئۆبی میکێل، میوانێکی تایبەتی هەبوو، ئەویش راهێنەرەکەی پێشووی لە یانەی چێڵسی بوو، لەم پۆدکاستە باس لە بابەتی جۆراوجۆر کرا و یەکێک لە بابەتە سەرنجڕاکێشەکان، پێشبینی کردن بوو بۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

مۆرینیۆ پێیوایە ئەم وەرزە ئارسیناڵ، سەرەڕای تێپەڕبوونی 17 گەڕ بەسەر خولی ئینگڵتەرا و لە پێشەنگایەتی خولەکە دێت، بەڵام گەنەرز هیچ چانسێکی نیە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا لە پۆدکاستی جان ئۆبی میکێل، پێیوایە مانچێستەر سیتی بە رێژەی 51% و هەروەها لیڤەرپوول بە رێژەی 49% چانسی بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button