ئیسپانیا

پشووی سەری ساڵی دی یۆنگ زوو دەستی پێکرد

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بێ بەش دەبێت لە تواناکانی فرەنکی دی یەنگ بۆ کۆتا یاری لالیگا لە 2023دا بەرامبەر ئەلمێریا.

دی یۆنگ لە ئێستادا باشترین یاریزانی یانەکەی و شەوی رابردووش بەرامبەر ڤالێنسیا خەڵاتی پیاوی یارییەکەی بردەوە، بەڵام لەو یارییەدا کارتێکی زەردی وەرگرت و بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانی یارییەک سڕدەکرێت.

بەمەش ناوبراو لە ئێستا پشوو وەردەگرێت تاوەکو سەرەتای ساڵی 2024 کاتێک رووبەرووی لاس پاڵماس دەبنەوە لە 4/1دا.

بارسا رۆژی هەینی داهاتوو بەر لە دەستپێکی پشووی سەری ساڵ، یارییەکی دۆستانە بەرامبەر کڵەب  ئەمێریکای مەکسیکی ئەنجام دەدات بەڵام روون نیە کێ بەشداری دەکات و کێ مۆڵەتی پێدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button