جیهانگرنگترین

مارسێلۆ پاڵێوراوی بردنەوەی جامی جیهانی یانەكان ئاشكرا دەكات

یاریگا –

مارسێلۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل یاریزانی یانەی فلۆمینینزی بەڕازیلی پاڵێوراوی بردنەوەی جامی جیهانی یانەكانی ئاشكرا كرد.

چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا فلۆمینینزی بەرامبەر ئەهلی میسڕی یاری بكات.

لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی فیفا مارسێلۆ گوتی:

دەزانین كە مانچێستەر سیتی یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان، زۆر یاریزانی نایابیان لە تیپەكەدا هەیە، سەرسوڕهێنەرن و لە خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگ ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکەن.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئەو تیپەی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە هەمیشە پاڵێوراو دەبێت بۆ بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان، ئێمە شەڕ دەکەین و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ بردنەوەی نازناوەکە و بەدیهێنانی خەونەکە.

پێشتر مارسێلۆ چوار جار لەگەڵ ریال مەدرید بووە بە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button