فه‌ره‌نسا

ئێنریکی بۆ ئێمباپێ: لێرە من بڕیار دەدەم

یاریگا 

دوای یارییەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ، کلیان ئێمباپێ بێزاری خۆی لە یارییەکە دەربڕیوە و لە بەرامبەردا لویس ئێنریکێ راهێنەری یانەکەی، بە توندی وەڵامی داوەتەوە.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی بەرامبەر لیل لە خولی فەرەنسا لەبارەی نیگەرانی هێرشبەری یانەکەی بەرامبەر بڕیارەکانی گووتی

لە نیگەرانی ئێمباپێ تێدەگەم، بەڵام من ئەو کەسەم کە بڕیار دەدەم. یەکێک بوو لە باشترین بڕیارەکانی ژیانی وەرزشیم، بڕیارێکی گەورە بوو، بەڵام نەک تەنها لەلایەن منەوە بوو، بەڵکو یاریدەدەرەکانم ڕۆڵیان هەبوو، هەرچەندە لە کۆتاییدا بڕیارەکە هی من بوو

لویس ئێنریکێ لەبارەی گواستنەوەکانی داهاتووی یانەکەشی گووتی

هەمیشە لە بازاڕی مانگی زستان کارکردن قورسە، بەڵام هەوڵی باشتربوونی تیپەکەمان دەدەین.. ئەگەری ئەوە هەیە یاریزانمان بۆ زیاد بکرێت، هەموو ژیانم لە تیپە گەورەکاندا بەسەر بردووە، من ژووری جلگۆڕینم بە چاوەڕوانییەکی زۆرەوە بەڕێوە بردووە لەگەڵ پەیوەندییە مرۆییەکانیان. بەڕێوەبردنی گروپێکی لەو جۆرە زۆر چێژبەخشە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button