ئیتاڵیا

جۆزێ مۆرینیۆ دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، یەکێکە لەو راهێنەرانەی بەردەوام راگەیاندنەکان گرنگی پێدەدەن، ئەویش بەهۆی قسەکانی و هەروەها رەفتارەکانی.

بەم دواییە هەواڵێک بڵاوبووەتەوە گوایە راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە، پێکهاتەی 11 یاریزانی دڵخوازی خۆی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ناوبراو هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

جۆزێ لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، هەرگیز 11 یاریزانی دڵخوازم نیە و هەموو ئەو یاریزانانەی کارم لەگەڵ کردوون لای من باشترینن. من هەرگیز پێکهاتەی دڵخوازی خۆم دیاریی نەکردووە و هەموو کاتێک خۆم لەم بابەتە پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button