خوله‌کانی دیکە

یاریزانە ئەرجەنتینییەکان چییان کردووە کاتێک گارناچۆ لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردووەتەوە؟

یاریگا –

یاریزانێکی ئەرجەنتینی بۆیەکەمجار هەڵوێستی خۆیان لەبارەی لاسایی کردنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن گارناچۆوە ئاشکرا دەکات.

لیاندرۆ پاریدێس ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی لە دیمانەیەکیدا لەبارەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد کە هەمیشە لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکاتەوە، دەڵێت :’ئێمە گارناچۆمان شێت کرد کاتێک لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردەوە، لێمان پرسی بۆ وادەکەی، بەڵام ئەو زۆر شەرمنە بۆیە هیچ وەڵامێکی نەداینەوە، ئێمە هەوڵمان دا وا هەست بکات کە ئەو بەشێکە لە هەڵبژاردەکەمان’.

هەروەها پاریدێس دەشڵێت :’گەرچی گارناچۆ تۆزێک بێزار بوو، بەڵام ئێمە هەوڵمان دا لەگەڵمان تێکەڵاو بێت، ئەو زۆر شڵەژا بوو، نەیدەتوانی هیچ وشەیەک بڵێت، من پێموایە شتێکی ئاساییە لاسایی کریستیانۆ بکاتەوە، چونکە شێوازی یاریکردنی لەو دەچێت و چەند جارێکیش گوتویەتی دۆن نموونەی باڵای ئەوە، بەڵام پێموایە ئەگەر بیەوێت لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریی بکات، پێویستە کەمێک بگۆڕێت، چونکە ئێمە لە هەڵبژاردەکەمان نموونەی باڵای خۆمان هەیە’.

گارناچۆ زیاتر لە جارێک لە لێدوانەکانی رایگەیاندووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نموونەی باڵای ئەوە، هەربۆیە لە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لەکاتی تۆمارکردنی زۆربەی گۆڵەکانی لە ئاهەنگگێڕان لاسایی کریستیانۆ دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button