ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ ئەستێرەی راگەیاند

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، گرێبەستی سێ ئەستێرەی سەرەکی تیپەکەی نوێدەکاتەوە.

پیێرۆ ئاوسیلیۆ، بەڕێوبەری وەرزشی ئینتەر میلان، دەستپێکردنی هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە یاریزانانی تیپەکەی لاوتارۆ مارتینێز، هێنریخ مخێتاریان و فێدێریکۆ دیمارکۆی راگەیاند.

لاوتارۆ مارتینێز، هێنریخ مخێتاریان و فێدێریکۆ دیمارکۆ نزیکن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، ئەوان دەیانەوێت بمێننەوە، ئێمەش هەمان ئامانجمان هەیە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان تەنیا لەسەر کات وەستاوە.

ئینتەر میلان لەم وەرزە بە بارودۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، لە سێریا ئەی لەکۆی ئەنجامدانی 15 یاری، 12 یاریان بردووەتەوە، 2 یاری یەکسانبوون و خاوەنی تەنیا 1 دۆڕانن، بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.

لە چامپیۆنزلیگیش لە شەش یاریدا، سێ یارییان بردەوە و سێ یاریش یەکسانبوون، بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەدوای ریال سۆسیداد و بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە خۆیان گەیاندە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو سێ یاریزانە لەم کاتە هەستیارە هێزێکی زیاتر بە ژووری خۆگۆڕینی تیپەکەی سیمۆنی ئینزاگی دەبەخشێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button