ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید پلانێکی بۆ براکەی بێڵینگهام داناوە

''ریال مەدرید دەیەوێت تەواوی بێڵینگهامەکان لە مەدرید کۆبکاتەوە''

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت ماڵباتی بێڵینگهام لە مەدرید کۆبکاتەوە و ئێستا سەرنجی لەسەر جۆب بێڵینگهام داناوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری جۆب-ی برای جود بێڵینگهام دەکات. لەم وەرزەدا 21 گۆڵی بۆ سەندێرلاند کردووە و یەکێکە لە ئەستێرە سەرنجڕاکێشەکانی یانە ئینگلیزییەکە.

رۆژنامە کاتالۆنییەکە نووسیویەتی؛ شێوازی یاریکردنی هەردوو براکە زۆر لەیەکتر نزیکە و تەنانەت جۆب پێنج سانتیمەتر لە جود درێژترە و هەستێکی گۆڵکردنی گەورەی هەیە.

جود بە یەکێک لە سەرکەوتووترین گواستنەوەکانی هاوینی رابردوو دادەندرێت، کاتێک بەبڕی 110 ملیۆن دۆلار لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مەدرید کرد. لە کۆی 19 یاریدا 16 گۆڵی کردووە و بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان هەژمار دەکرێت.

هەردوو براکە بەرهەمی ئەکادیمیای بیرمینگهام سیتین. تەنانەت یانە ئینگلیزییەکە درێسی ژمارە 22ی یانەکەی هەڵگرتووە، وەک رێزێک لە تواناکانی جود.

سبەی یەکشەممە، بێڵینگهام لەگەڵ ریال مەدرید رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە و جۆب لەگەڵ سەندێرلاند دەبنە میوانی بریستۆل سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button