ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆنی ڤان دی بیک پەیوەندی بە فرانکفورت کرد

یاریگا –

دۆنی ڤان دی بیکی هۆڵەندی پەیوەندی بە یانەی ئینتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی کرد.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ڤان دی بیکی یاریزانی مانچێستەر یونایتد، لەگەڵ ئینتراخت فرانکفورت رێککەوتنی زارەکی کردووە و لەم مێرکاتۆیە پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشێوەی خواستن دەبێت تا هاوینی داهاتوو، بژاردەی کڕینەوەشی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵدا دەبێت، بەڵام ئەو بژاردەیە ناچاری نابێت و ئارەزوومەندانەیە.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 39 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندیکرد بە شەیتانە سوورەکان، بەڵام لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە سەرکەوتوو نەبوو، لە 62 یاریدا تەنیا 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

لەم وەرزەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا بەشداری 2 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 21′ خولەک یاری کردووە، ئەمەش وایکردووە ناوبراو بڕیاری جێهێشتنی مانچێستەر بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button