ئه‌مریکاجیهانگرنگترین

سوارێز: مێسی داوای لێنەكردم پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە بكەم

یاریگا –

لویس سوارێز، ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەرنامەیەكدا لە یوتیوب وردەكاری پەیوەندی خۆی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئاشكرا كرد.

لە ماوەی چەندی رۆژی رابردوودا لویس سوارێز كۆتا یاری خۆی بە درێسی یانەی گریمۆی بەڕازیلیەوە كرد و ئێستا یاریزانەكە بێ یانەیە.

سوارێز (36 ساڵ)، لەگەڵ گریمیۆ کە ئەمساڵ پەیوەندیی بە یانە بەڕازیلییەکە کرد، لەکۆی 45 یاری 24 گۆڵی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لەو یانە بەڕازیلییە کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان، سوارێز دەچێتە پاڵ لیۆنێل مێسی و جارێکی دیکە ئەو دووانە بەیەک دەگەنەوە و لویزیتۆ دەچێتە ریزەکانی ئینتەر مەیامی و لە پاڵ مێسی و ئالبا و بۆسکێتس یاریی دەکەن.

ئەستێرە ئۆرۆگواییەكە گوتی:

ئەوەی ئێستا دەمەوێت تەنیا پشووە، لەگەڵ پارێزەرەكەم سەبارەت بە چەند بابەتێك قسەم كردووە، لیۆنێل مێسی داوای لێنەكردووم پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە بكەم، بەڵام ئەگەری هەیە، چونكە لەوێ باشترین یاریزانی جیهان و باشترین هاوڕێمی لێیە.

سەبارەت بە كاتەكانی لەگەڵیدا و سیانەی MSN لویزیتۆ گوتی:

لویس ئێنریكێ لە یاری بەرامبەر ئەیاكس داوای لە مێسی كرد وەك هێرشبەری شاراوە یاری بكات، بەو پێیەی راهاتبوو لەو جێگایەدا یاری بكات، دوای چەند خولەكێك هەموو شتێك گۆڕا.

بەردەوام بوو گوتیشی:

لە یارییەكەدا مێسی سەیری كردم و پێی ووتم ئەی قەڵەو تۆ لە ناوەڕاست بمێنەرەوە و منیش لەلای راست یاری دەكەم، لەو كاتەدا شتەكان دەستیان بە باشتر بوون كرد، دواتر ئێنریكێ پرسیاری لێكردین كە ئایا بەوشێوەیە ئاسوودەین، پاشان لێرەوە گۆڵەكان دەستیپێكرد.

سوارێز، مێسی و نێیمار لە یەكەم وەرزیاندا بە یەكەوە هەر سێ نازناوە مێژووییەكە چامپیۆنزلیگ، لالیگا و جامی شایان بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button