ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی نەیتوانی ژمارەی پێوانەیی مایکل جۆردن بشکێنێت

یاریگا

ئەو درێسانەی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە مۆندیالی 2022 لەبەری کردبوو، بەرامبەر 7.8 ملیۆن دۆلار فرۆشران و لیۆ نەیتوانی ژمارەی پێوانەیی مایکل جۆردەن ئەستێرەی پێشووی باسکەی ئەمریکا بشکێنێت.

ئەو درێسانەی لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2022ـی  قەتەر لەبەری کردبوو، لە نیویۆرک خراونە زیادکردنەوە و بەرامبەر 7.8 ملیۆن دۆلار فرۆشراون. بەڵام ئەستێرەکەی تانگۆ نەیتوانی ژمارەی پێوانەیی یادگارییە وەرزشییەکان ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا بشکێنێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، گەلەری (سۆتیبی) کە دەکەوێتە شاری نیویۆرک 6 درێسی مۆندیالی 2022 لیۆنێل مێسیی خستۆتە زیادکردنەوە و بڕیارە بەشێک لەو بڕە پارەیە ببەخشرێتە دەزگا خیراخوازیەکان. بەرپرسانی ئەم زیادکردنە بەو هیوایە بوون، ئەم درێسانە بەلایەنی کەمەوە بەرامبەر 10 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێن بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی کۆکردنەوەی یادگارییە وەرزشییەکان.

ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشتنی درێسی یاریزانان، تایبەتە بە مایکل جۆردن ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا. جل و بەرگی یاری یەکەمی جۆردن لە یاری کۆتایی NBA 1998 لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لە هەمان گەلەری بەرامبەر 10.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button