ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید جەنگ لە دژی بارسێلۆنا رادەگەیەنێت

لە بارسێلۆنا خۆشنابن

یاریگا –

بەهۆی دۆسییەکەی ئێنریکێز نێگرێیرا، ریال مەدرید جەنگ لە دژی بارسێلۆنا رادەگەیەنێت.

لە ماوەی رابردوو نووسینگەی داواکاری گشتی لە بارسێلۆنا تۆمەتی گەندەڵی و ساختەکاری و بەڕێوەبردنی نادادپەروەرانەی ئاراستەی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و ساندرۆ رۆسێل، سەرۆکانی پێشوو و هەروەها ئالبێرت سۆلێر و ئۆسکار گراو، بەڕێوەبەرانی پێشووی یانە کاتالۆنییەکە کردووە.

دۆسیەکە هەر بەوە نەوەستا، لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو، دادوەری دادگای ئیسپانیا، خواکین ئەگویرێ، بەشێوەیەکی فەرمی خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانەی بارسێلۆنای تۆماتبارکرد بە تێوەگلان لە دۆسییەکەی نێگرێیرا.

بەمەیش کەیسەکەی بارسا و نێگرێیرا چووە قۆناخێکی دیکەی مەترسیدار، چاوەڕواندەکرێت یانە کاتالۆنییەکە نەتوانێت بە ئاسانی دەربازی ببێت، سزای قورس چاوەڕوانی یانەکە دەکات.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لە نوێترین کاردانەوەدا ریال مەدرید بڕیاریداوە بەهۆی نێگرێیرا جەنگ لە دژی بارسێلۆنا بەرپا بکات، بۆ ئەو مەبەستەش مێرێنگی داوایەک بۆ دادوەری دادگای ئیسپانیا بەرزدەکەنەوە، تیایدا تیشک دەخەنە سەر ئەو زیانانەی کە بەهۆی بارسا و نێگرێیرا بەر یانەکە کەوتووە.

یانە شاهانەییەکەی ئیسپانیا نیازی وایە لەم دۆسییەدا خۆی وەک قوربانییەک نیشانبدات، ئامادە نین لە بارسێلۆنا خۆشبن، هەموو هەوڵەکانیان دەخنەگەڕ تا لە رێگەی پێشکەشکردنی بەڵگەی زیاتر دادگا توندترین سزا بەسەر یانە کاتالۆنییەکە بسەپێنێت.

بارسا تۆمەتبارە بەپێدانی بڕی نیو ملیۆن یۆرۆی بە نێگرێیرا داوە لە بەرامبەر ئەوەی ناوبراو گرتەی ڤیدیۆیی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەکانی دیکەی بۆ یانەکە هێناوە.

جیا لەوەش ناوبراو خزمەتگوزارییەکی دیکەی پێشکەش بە بارسا کردووە کە ئەویش بریتی بووە لە تۆمارکردنی هەر یارییەک بۆ یانەکە و لە بەرامبەردا بڕی 518 هەزار یۆرۆی وەرگرتووە.

لە سەروو هەموو ئەوانەش بارسا تۆمەتبارە بە پێدانی بەرتیل بە شێوازی جۆراو جۆری دیکە بە ناوبراو. کە دەگوترێت یانەکە لە 2001 تا 2018 بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆ بەرتیلی بە نێگرێیرا داوە.

بەڵگەی پێدانی ‘بەرتیل’ لەلایەن سەرۆکانی بارسێلۆناوە بە نێگرێیرا ئاشکرا کران

بابەتی زیاتر

Back to top button