ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چاڤی خاوەنی خراپترین ئەنجامە لە مێژووی بارسێلۆنادا

Yariga App

یاریگا –

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، چاڤی هێرناندێز، خاوەن خراپترین ئەنجامە لە مێژووی بارسێلۆنادا.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا بووە میوانی رۆیاڵ رۆیاڵ ئانتفیرپ و یارییەکەی 3-2 دۆڕاند.

دوای ئەم شکستە چاڤی بوو بە یەکەم راهێنەری ئیسپانی لە مێژووی بارسێلۆنادا، زۆرترین یاری لە چامپیۆنزلیگ دۆڕابێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە 14 یاری یانە کاتالۆنییەکە لە چامپیۆنزلیگدا راهێنەرایەتی کردووە، 6 یاری بردووەتەوە، 6 یاری دۆڕاندووە و لە 2 یاریشدا یەکسانبووە.

ئەو راهێنەرە ئیسپانییانەی لەگەڵ بارسا زۆرترین یارییان لە چامپیۆنزلیگ دۆڕاندووە:

◉ چاڤی هێرناندێز، 14 یاری 6 دۆڕان
◉ لویس ئینریکی، 33 یاری 6 دۆڕان
◉ پێپ گواردیۆلا، 50 یاری 5 دۆڕان

بابەتی زیاتر

Back to top button