ئاسیاگرنگترین

سبەی یەکێک لە گەورەترین دێربیەکان جیهان بەڕێوەدەچێت

یاریگا

سبەی پێنج شەممە کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر، یەکێک لە گەورەترین دێربیەکان جیهان لە نێوان هەردوو یانەی پێرسپۆلیس و ئیستیقلال لە خولی نایابی ئێران بەڕێوەدەچێت.

دێربی تاران کە بە دێربی سوور و شین لە نێوان هەردوو یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس ناسراوە، سبەی لە یاریگای ئازادی بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەم یارییەش، نزیکەی 60 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بێت، هەرچەندە یاریگاکە شوێنی زیاتری هاندەران دەگرێت، بەڵام بەهۆی نۆژەنکردنەوەی، تەنها رێگە بە 60 هەزار هاندەر دەدرێت لە یاریگا ئامادەبن.

ئەم یارییە بڕیاربوو لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی ئێران بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەو کاتە بەهۆی سەرەتای نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئازادی، بۆ سبەی پێنج شەممە دواخرا.

پێرسپۆلیس کە میوانداری یارییەکەیە، ئەم وەرزە لە کۆی 10 یاریی لە خولی نایابی ئێران، خاوەنی 20 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت، لە بەرامبەردا ئیستیقلال لە 11 یاریی، خاوەنی 24 خاڵە و پێشەنگایەتی خولەکەی گرتووە.

هەردوو یانەی پێرسپۆلیس و ئیستیقلال بە گشتی 101 جار رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە، سوور پۆشەکان خاوەنی 27 بردنەوەن و لە بەرامبەردا شین پۆشەکان 26 یارییان بردووەتەوە.

لە دوایین چوار یاریی لە نێوان هەردوو یانە، پێرسپۆلیس یارییەکی بردووەتەوە و سێ یاریش لە نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە، دوایین بردنەوەی ئیستیقلال لە خولی نایابی ئێران بەرامبەر رکابەرەکەی، دەگەرێتەوە بۆ 2114 رۆژ، لەو کاتەوە ئیستیقلال نەیتوانیوە لە رکابەرەکەی واتە پێرسپۆلیس بباتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button