ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ڕیاڵ مەدرید ئێمباپێ لە بارودۆخێکی نوێ ئاگادار دەکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە پشتگوێی دەخات!

یاریگا-

یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت  بۆ سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو وه‌ڵامێكی كۆتایی له‌ كلیپان ئێمباپێ وه‌ربگرێت.

کیلیان ئێمباپێى فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، هێشتا مشتومره‌كانی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی كۆتایی پێنه‌هێناوه‌.

بەرنامەی ئێل ئێل چیرنگیتۆی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیال مەدرید ده‌وره‌به‌ری ئێمباپێ ئاگادارکردووەتەوە، یانەکە دەیەوێت پێش 4ی 1 وەڵامی ئەو ئۆفەرە بداتەوە كه‌ له‌لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه‌ پێشكه‌شی ده‌كرێت جا چ بە ڕەزامەندی یان رەتکردنەوە بێت.

بەرنامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌،  نوێنەرەرانی ئێمباپێ هیچ نیازێکیان نییە پەلە بکەن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ و یەکلاییکردنەوەی ئۆفه‌ره‌كه‌ له‌ مانگی داهاتوو، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئێل چیرنگیتۆی پشتڕاستی كردۆته‌وه‌ ئێمباپێ بیرۆکەی سەبارەت بە جێهێشتنی پاریس لە کۆتایی ئەم وەرزە و پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیال مەدرید نەگۆڕیوە.

بەرنامە ئیسپانیانیه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوه‌ی گرێبەستەکە دەخاتە مەترسییەوە ئەوەیە کە یانەی شاهانە دەیەوێت تا 4ى1 وەڵامێک وەربگرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ دوا ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئێمباپێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.

ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی  لیكپیی فەرەنسی رایگەیاندووه‌، ئەگەری ئەوە هەیە ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button