خولهکانی دیکە
یارییەکانی خولەکانی تورکیا بەفەرمی تا کاتێکی نادیار راگیران
لێکەوتەکانی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانەکە
یاریگا –
بەهۆی رووداوەکانی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان، فیدراسیۆنیئ تۆپی پێی تورکیا بڕیاریدا سەرجەم یارییەکانی خولی سوپەرلیگی تورکی تا کاتێکی نادیار رابگیرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’دوای ئەوەی فاروق کۆجا سەرۆکی یانەی ئەنقەرە گۆجۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریزەسپۆر هێرشی کردە سەر ناوبژیوانی یارییەکە، بڕیارماندا سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ تاکو کاتێکی نادیار رابگیرێن’.