ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییە ئاگرینەكەی نێوان مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشن بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم دێت و شەیتانە سوورەكانیش بە چوار خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێن.

یانە ئەڵمانییەكە بە پلەی یەكەم گەیشتنی خۆی بە قۆناخی داهاتوو یەكلا كردووەتەوە و تیپەكەی تێن هاخ پێوویستیان بە بردنەوەیە لە كوڕانی تۆخێل و لە بەرامبەردا یەكسان بوونی یارییەكەی نێوان كۆپێنهاگن و گاڵاتاسەرای تا خۆیان بگەیەننە قۆناخی داهاتوو.

ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێزئاندرێ ئۆنانا

هێڵی بەرگری: وان بیساكا ، ماگوایەر ، لوك شۆو، دالۆت

هێڵی ناوەند: مەكتۆمینای، ماینۆ، ئانتۆنی، برۆنۆ فێرناندێس

هێڵی هێرشبردن: گارناچۆ، هۆیلوند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن:

گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر

هێڵی بەرگری: لایمەر، ئۆپامیكانۆ ، كیم مین جای ، دەیڤز

هێڵی ناوەند: كیمیچ ، گۆرێتزكا ، سانێ

هێڵی هێرشبردن: موسیالا، كەین، كۆمان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button