ئیسپانیا

ئانچێلۆتی: ریال مەدرید هەمیشە پاڵێوراوە بۆ ناسناوەکان

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی، بەرامبەر یۆنیۆن بەرلین باسی لەوە کرد، یانەکەی هەمیشە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

ریال مەدرید سبەی سێ شەممە لە گەڕی کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، دەبێتە میوانی یانەی ئۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیا.

راهێنەری یانە ئیسپانیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئامادەبوو و گووتی

ئێمە دەمانەوێت ئەم قۆناغە بە وێنەیەکی باش تەواو بکەین، هەروەها دەبێت ڕێز لە رکابەرەکەمان بگرین

ئانچێلۆتی لەبارەی پشوودان بە جود بێلینگهام گۆڵکاری یانەکەی دەڵێت

سەیری بارودۆخی ئەو یاریزانانەی یاریان کردووە دەکەین و دەبێت بزانین ئامادەکارییەکانیان چۆن و ئایا ماندوو و هیلاک نین. ئێمە نامانەوێت سیستەمی نۆرە بەکاربهێنین. ئەمە تەنها لە حاڵەتێکدا دەکەین کە مەترسی لەسەر پێکانی یاریزانەکان هەبێت

کارلیتۆ لەبارەی ئەو پرسیارەی ئایا یانەکەی پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ دەڵێت

بە هۆی ئەو مێژووەی ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ هەیەتی، هەمیشە بە چاوی ڕکابەر سەیر دەکرێت. بردنەوەی چامپیۆنزلیگ هەمیشە ئاڵۆزە و دەمانەوێت تا کۆتایی شەڕی لەسەر بکەین

ریال مەدرید لە کاتێکدا لە کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یۆنیەن بەرلین، پێش ئەم یارییە لە کۆی پێنج یاریی، هەر هەموو یارییەکانی براوە بووە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەر کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button