ئیسپانیا

مارسێلۆ: ئەوانەی قسە لەسەر باڵۆن دۆری مۆدریچ دەکەن، قسەی بێمانا دەکەن

یاریگا

لۆکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کرواتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە ساڵی 2018 توانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە و پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئانتوان گریزمان کەوت. 

چەند ساڵێک دوای بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لەلایەن ناوەڕاستکارە کڕواتیەکە، زۆرێک لە ڕەخنەگران پێیانوایە مۆدریچ شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر نەبووە. لەلایەن خۆشیەوە مارسێلۆ بەرگریکاری پێشووی مێرنگی پێیوایە ئەوانەی رەخنە لە لوکا دەگرن، قسەی بێ مانا دەکەن.

بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی پێشووی یانە شاهانەکە لەمبارەوە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی دەڵێت

ئەوانەی دەڵێن لوک مۆدریچ شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2018 نەبووە، قسەی بێ مانا دەکەن. ئەم قسانە گاڵتە جارین و بێگومان لوکا شایستەی ئەم خەڵاتە بوو

بابەتی زیاتر

Back to top button