ئینگلتەرا

مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، ئەم وەرزە گواردیۆلا پریمەرلیگ ناباتەوە!

ئامارێکی خراپ زەنگی مەترسی بۆ گواردیۆلا لێ دەدات

یاریگا –

لێچوونی خاڵ بە لێشاو لە مان سیتیەکەی پیپ گواردیۆلا بەردەوامە و شەوی رابردوو بۆ چوارەم یاریی لەسەر یەک لە میانی کێبڕکێکانی پریمەرلیگ نەیتوانی سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە.

تیمەکەی گواردیۆلا لە گەشتەکەیان بۆ ڤیلا پارک، بێ ئاکام گەڕانەوه کاتێک کوڕانی ئۆنای ئێمری بە ئاست و ئەنجامیش خۆیان بەسەر میوانەکەیاندا زاڵ کرد و بە تاکە گۆڵێک ڕەوانەی شاری مانچستەریان کردنەوە.

ئەوە بوو بە چوارەم یاریی لەسەر یەک لەم وەرزەی خولی ئینگلیزیدا سیتیزنس نەتوانێت هیچ بردنەوەیەک تۆمار بکات. ئاماری لەم شێوەیە یەکەم جار نییە بەرۆکی تیمەکەی گواردیۆلا دەگرێت. پێشتریش و لە ساڵی 2017 بە دیاریکراویی لە مانگی مارس-ئەپرێل، دووچاری هەمان دۆخی سەخت بوویەوە کاتێک لە چوار هەفتەی بە دوای یەک بەرامبەر ستۆک سیتی، لیڤەرپوڵ، ئارسیناڵ یەکسانبوون و، بەرامبەر چێڵسیش شکستیان نۆشی و ئەو وەرزە پلەی سێیەم چارەنووسیان بوو.

بە دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆ دوای شەش ساڵ، ئاماژەیەکی شوومە بۆ پیپ کە نازناوەکە نەباتەوە بەتایبەت لەم وەرزەدا کە ڕکابەرەکانی بەهێزن و ئەویش بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ.

بەو دۆڕاندنەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئەستۆنڤیلا، سیتی پلەی سێیەمی بۆ ڕکابەرەکەی لە دەست دا و بە 30 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم گیرسایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button