یاریگا

فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پلانی A و B و Cـی داناوە

لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکەن

فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ئێستاوە خۆی بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئامادە دەکات، پلانی A و B و Cـی داناوە.

تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست بە هەوڵە فەرمییەکانی دەکات بۆ ئەوەی کیلیان ئێمباپێ بگوازێتەوە ریزەکانی کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە بۆ یانە مەدریدییەکە لەپێشینەی کارەکانیەتی و پلانی یەکەمی مەدریدییەکانە.

بەگێرەی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، فلۆرێنتینۆ پێرێز نایەوێت هاوینی داهاتوو هەمان سیناریۆی هاوینی رابردوو دووبارە بێتەوە، دەیەوێت ئەگەر نەیتوانی ئێمباپێ بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هەوڵی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بدات، ئەو هێرشبەرە نەرویجییە وەکو یەدەگی ئێمباپێ بەشێکە لە پلانەکانی ریال مەدرید، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان هالاند هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەرامبەر 150 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەڵبوەشێنێتەوە.

میدیاکانی مەدرید ئاشکرایان کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لازی نییە لەوەی هاوینی داهاتوو بۆمبێکی گەورە بتەقێنێتەوە و بە یەکجاریی هالاند و ئێمباپێ بگوازێتەوە ریزەکانی کە ئێستا ئەو دووانە باشترین یاریزانی جیهانن، کە هاوینی داهاتوو ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت و دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد رووبکاتە ریزەکانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button