ئینگلتەرا

جۆرجیهنۆ باشترین یاریزانی ئێستای پریمەرلیگ دەستنیشان دەکات

لە نێوان دوو یاریزانی سوپەردا هەڵدەبژێرێت

یاریگا –

لە هەڵبژاردنێکی قورسدا جۆرجینهۆی ئیتاڵی باشترین یاریزانی ئێستای پریمەرلیگ دەستنیشان دەکات. لە وەڵامەکەی ناوەڕاستکارەکەی ئارسیناڵدا، هیچ یاریزانێکی هاوتیمی خۆی تێدا نیە، نە ئەوانەی سەروەختی یاریکردنی لە چێڵسی و نە ئێستای لە گەنەرز.

جۆرجینهۆ لە وەڵامی رۆژنامەی زە ئەسلەتیکیدا کێ باشترینی پریمەرلیگە، زۆر ڕاشکاویی و دڵنیایی پێوە دیار بوو کاتێک کە ناوی موحەمەد سەڵاحی میسری وەک باشترینی پریمەرلیگ هێنا و، ئەستێرە میسریەکەی پێش کیڤن دی بروینی بەلجیکی خست و وتی:

کیڤن دی بروین سەرنجراکێشە. بەڵام من پێم وایە سەڵاح لە ئاستێکیردایە. بەڵێ ئەوە ڕای منە. من سەڵاح دەخەمە پێش دی بروین. مسەڵاح زۆر بەهێز بوو، زۆر بەهێز و زۆر خێرا. ئەقڵیەتیشی… هەرچۆنیش شووتی بکردایە، دەچووە گۆڵەوە.

لە بارەی دی بروینیشەوە، جۆرجینهۆ وەسفی لایەنی زیرەکیی ئەستێرەکەی سیتیزنسی کرد و گوتی:

لە ڕووی زیرەکیی نێو یاریگایش، دی بروین لە ئاستێکیتردایە. زۆر زەحمەتە چاودێریی بکەیت، چونکە هەمیشە لە شوێنی دروستدا دەوەستێت. وەک وایە بڵێی ئەرێ ئەوە دی بروین کوا؟ ئێستایش هەر لێڕەیە؟ نەخێر، ئەوەتا لەوێیە!


ئەو دوو یاریزانەی لیڤەرپوڵ و مان سیتی کە جۆرجینهۆ دەستنیشانی کردوون، لەگەڵ یانەکانیان چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگیشیان بردووەتەوە. بەڵام ئەستیرە بەلجیەکە نازناوە بە کۆمەڵەکانی لە سەڵاح زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button