ئینگلتەرا

کڵۆپ: بەبێ هیچ گومانێک سەڵاح یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ

یۆرگن پیاهەڵدانی ئەستێرە میسریەکە دەکات

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ پیاهەڵدانێکی زۆر دەکات بە موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری یانەکەی.

سەڵاح و درەوشانەوە و بە جیهانیبوونی ناوبانگەکەی دوای ئەوە هات کە ماوە سەخت و دژوارەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتایی پێ هێنا و ڕووی کرده ڕۆمای ئیتاڵی و دواجاریش لە لیڤەرپوڵەکەی کڵۆپ ئاستەکەی تەقیەوە.

کڵۆپ لە لێدوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر شیفیڵد یونایتد، لە وەڵامی ئەوەی ئایا سەڵاحە باشترین یاریزانێک کە راهێنەرایەتیت کردبێت، وتی:

ئەوە 100%. من دڵنیا نیم کە جارێکیتر لە داهاتوودا هەرگیز ڕاهێنەرایەتی یاریزانێکیتر دەکەمەوە بەو ژمارانەی کە سەڵاح هەیەتی. بەرەوپێشچوونەکانی سەڵاح هەر لە یەکەم قسەکردنمانەوە تاوەکو ئێستا، تایبەتە. ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو بەبێ هیچ گومانێک. من بەبەختم کە چەند یاریزانێکی باشم هەبووە، بەڵام سەڵاح باشترینە و ژمارەکانی زۆر تایبەتن.

بۆ وەبیر هێنانەوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە ساڵی 2015 لە دۆرتمۆندەوە ڕووی کردە لیڤەرپول و، دوو ساڵ دواتر سەڵاحی گواستەوە ڕێدز. ئەوەی دوای ئەوە هات ئیتر مێژوویەکی درەوشاوەیە کاتێک لە ساڵانی دواتردا بە نازناوە گرنگەکانی وەک چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگ شاد بوونەوە دوای ساڵانێکی زۆری نەهات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button