فه‌ره‌نساگرنگترین

ووردەکاری دژایەتی و سوکایەتی گاڵتیێ بەرامبەر یاریزانە موسڵمانەکان ئاشکرادەبێت

کریستۆف گاڵتیێ راهێنەری پێشووی یانەکانی نیس و پاریس سان جێرمان تۆمەتبارە بە دەمارگیری ئایینی بەرامبەر موسڵمانان و یاریزانە موسڵمانەکان، لەوکاتەی راهێنەری نیس بووە.

ماوەیەکی زۆرە ئەو راهێنەرە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە پاش ئاشکرابوونی ئیمەیڵێک کە تێیدا بە راشکاوانە قسەی بە موسڵمانان وتبوو. دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی ووتەی یاریزانەکانی پێشووی دەرکەوتووە بەردەوام گاڵتیێ کێشەی بۆ یاریزانە موسڵمانەکانی نیس دروست کردووە.

. رۆژنامەی لێ ئیکیپ ووردەکاری گەواهیدانی یاریزانەکانی بڵاوکردووەتەوە. هەریەک لە ژاون کلەیر تۆدیبۆ، هیشام بۆداوی و تێدی بۆڵهەندی، باسیان لەوە کردووە، گاڵتیێ فشاری خستوونەتە سەر تاوەکو رۆژووەکانیان بشکێنن لە کاتی رەمەزاندا. وە تۆدیبۆ گەواهی لەسەر ئەوەداوە کە لەلایەن کەسێکی دیکەوە بیستوویەتی کە گاڵتیێ پێی وتووە توندرەو و سەلەفی.

هەروەها حەسەن کامارا وتوویەتی گاڵتیێ یاری پێنەکردووە چونکە موسڵمان بووە و لەسەر ئەوەش فرۆشتوویەتی.

بەگوێرەی لێ ئیکیپ، فریدیرک گیۆریا کە ئەستێرەیەکی پێشووی نیسە و یاریدەدەری راهێنەر بوو لەوکاتەی گاڵتیێ راهێنەر بوو،   وتوویەتی گوێم لێبووە کاتێک گرێبەستمان لەگەڵ بیلال براهیمی کردووە، ناوبراو وتوویەتی “موسڵمانێکی دیکەتان هێنا، من نامەوێت و زۆرمان هەیە لەوانە”.

هەروەها چەند جارێک لەو راهێنەرە بیستراوە کە بە یاریزانە موسڵمانەکانی وتووە “پیسەکان، مەیمونەکان، خراپترینیان جەزائیرییەکانن”.

 

کریستۆفەر لە هاوینی ئەمساڵدا لە پاریس دوورخرایەوە و ئێستا راهێنەری دوحەیلی قەتەڕییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button