ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەندێکی نامۆ لە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

به‌بڕگه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لیڤا ده‌كات

یاریگا –

بەندێکی نامۆ لە گرێبەستی نێوان بارسێلۆنا و لیڤاندۆڤسکی ئاشکرا دەبێت، کە بەگوێرەی ئەم بەندە یانە کەتەلۆنییەکە دەتوانێت گرێبەستی لیڤا هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بڕگەیەکی لە گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەکە داناوە، ئەگەر وەرزی داهاتوو (2024-2025) رێژەی 55%ی یارییەکانی ئەنجام نەدات، بارسێلۆنا مافی ئەوەی هەیە بەشێوەیەکی تاكلایه‌نه‌ ساڵێک بەر لە کۆتایی هاتنی، گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و مووچەی کۆتا ساڵیشی پێنه‌دات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، بلاوگرانا بەنیازە ئەگەر ئاستی لیڤا دابەزێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بیر لەم بڕگەیەی گرێبەستەکەی نێوانیان بکاتەوە، لەکاتێکدا لیڤا لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا بە درێسی یانەکەی لە 17 یاری هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی کردووە.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 به‌رامبه‌ر 42.5 ملیۆن پاوەند، لە بایرن میونشنەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ رووی لە بارسێلۆنا کرد و تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button