ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ بەردەوامە لە درەوشاندنەوە

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە درەوشاندنەوە لەگەڵ یانەكەی.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی ئیسپانیا.

گۆڵەكانی ریال مەدرید لەلایەن براهیم دیاز لە خولەكی 26 و رۆدریگۆ لە خولەكی 57 تۆمار كران.

بە گۆڵەكەی بەرامبەر گرانادا، رۆدریگۆ لەگەڵ مەدرید پێنج یارییە لەسەر یەك گۆڵ دەكات و ئەمەش یەكەمجارە لەگەڵ ریال مەدرید رووبدات.

پێشتر لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا كە لەگەڵ ریال مەدرید یاری كردووە رۆدریگۆ نەیتوانیوە لە دوو یاری یەك لە دوای یەك زیاتر گۆڵ بكات.

لەم وەرزەی لالیگادا رۆدریگۆ شەش گۆڵی كردووە و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش سێ گۆڵی كردووە و توانیویەتی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا پێنج گۆڵ دروست بكات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button