ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر گرانادا

باسی تواناكانی كروس و رۆدریگۆ و یارییەكەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆش دەكات

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای یارییەكەیان بەرامبەر گرانادا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی ئیسپانیا.

گۆڵەكانی ریال مەدرید لەلایەن براهیم دیاز لە خولەكی 26 و رۆدریگۆ لە خولەكی 57 تۆمار كران.

لە دوای بردنەوەكەیان و لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ئانچێلۆتی ووتی:

بۆچی هەمیشە كروس سەرەكیە؟

چونكە لە كاتی پاسداندا هەڵە ناكات، هەمیشە باشترین چارەسەر هەڵدەبژێرێت، یاریزانێكی ناوەڕاستە و هەمیشە تۆپەكەی دەوێت، لە فشارەكان ناترسێت و هەمیشەش باشترین جێگا بۆ خۆی دەدۆزێتەوە.

باشترین شت لە کروس ئاڕاستە و کۆنترۆڵی خۆیەتی، هەمیشە لە پێگەیەکی دروستدایە کاتێك تۆپ وەردەگرێت، کاتێکیش یاری ناکات ناتوانرێت جێگەی پڕ بكرێتەوە.

سەبارەت بە رۆدریگۆ كە پێنج یاری لەسەر یەكە گۆڵ دەكات ووتی:

ئەو گەڕاوەتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی، گۆڵی زۆری کردووە، ئەمڕۆش وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە پێیان وابوو تەنیا لەلای چەپەوە گۆڵ دەکات.

دەربارەی یارییەكە ووتی:

یارییەکە باش بوو، بە باشی کۆنترۆڵ کرابوو، ئێمەش بە باشی یاریمان کرد، لەڕێگەی نیشاندانی بەرگری زۆر باشەوە خۆمان لە مەترسییەکان بەدوور گرت لەبەر ئەوەی لە هێرشی هەڵگەڕاوە و مامەڵەکردنی باشی تۆپەکان دوور بکەوینەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەكە ووتیشی: 

تیمەکە دەبێت پێکەوە کاربکەن گرنگ نییە کێ گۆڵەکان دەکات، ئەوەی زۆر دڵخۆشم دەكات لە تیپەکەدا ئەوەیە کە پابەندبوونێکی بەکۆمەڵ هەیە کە رێگەمان پێدەدات بەرگرییەکی باش بکەین و گۆڵەكەمان بە  خاوێنی بهێڵینەوە.

سەبارەت بە یاری بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید ووتی:

پێموایە یارییەکی سەرنجڕاکێش دەبێت، ئەوەی زۆرتر بیری لێدەکەمەوە چێژوەرگرتنە لە یاری نێوان دوو تیپی گەورە و ئەو تیپەی باشتر یاری دەکات سەردەکەوێت.

ریال مەدرید و جێرۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ پلەی یەكەم و دووەمیان گرتووە و ئاتلێتیكۆ و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button