ئیتاڵیایاریگا

سعودیه‌كان ده‌یانه‌وێت خاوه‌نداریه‌تی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیتاڵیا به‌ده‌ستبهێنن

سعودیه‌كان له‌ كرینی یۆڤینتۆس كشانه‌وه‌ ئامانجیان میلانه‌

 

یاریگا-

ئەمڕۆ شەممە میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کرد، سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دەیەوێت یانەی ئەیسی میلان بکڕێت.

ڕۆژنامەی سێمپرێمیلان له‌ زاری رۆژنامووسی به‌ناوبانگ ماوریزیۆ پێستۆچی  بڵاویكردۆته‌وه‌، سندوقی وەبەرهێنان ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ کڕینی یانه‌ی میلان.

ڕوونیکردەوە: هەرچەندە گروپی ڕید بێرد کاپیتال زیاتر له‌ ساڵێک لەمەوبەر ڕۆسۆنێریان کڕیوە، بەڵام ڕەنگە قازانجێکی زۆر بەدەستبهێنێت له‌ فرۆشتنی یانه‌كه‌

ئاماژەی بەوەشکردووە، سندوقی وەبەرهێنان بیرۆکەی کڕینی یۆڤێنتۆس ڕەتکردووەتەوە، لە ئێستادا چاودێری میلان و ئینتەرمیلان دەکات.

لە ئەگەری چوونە نێو دانوسانی  فرۆشتنی یانەکە گروپی ڕید بێرد کاپیتال بەهای میلان بە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌ملێنێت.

هۆكارێكی سه‌ره‌كیش له‌ نزیك بوونه‌وه‌یان له‌ میلان ئه‌وه‌یه‌،میلان هیچ قەرزێکی له‌سه‌ر نییە و ساڵی ڕابردوو قازانجی كردووه‌، ئەمەش وایکردووە  سندوقی وەبەرهێنانی سعودیه‌ له‌ میلان نزیك تر بێته‌وه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button