ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر گرانادا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر گرانادا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە كێپا، كۆرتوا ، میلیتاو ، چوامینی ، كاماڤینگا، مۆدریچ، ڤینیسیۆس و ئاردە گولەر بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: مێندی، ئالابا، رودیگەر ، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: بێڵینگهام، كروس، ڤاڵڤێردی ، سێبایۆس

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، دیاز

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و گراناداش بە حەوت خاڵ لە پلەی پێش كۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button