ئیسپانیا

زانیاری نوێ لەسەر دۆخی تێر شتیگن

یاریگا

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، ماوەیەکە بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی بووە، لە یاریگاکان دابڕاوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەی ناکات.

گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە بارسێلۆنا لە کاتی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، لە پشتی تووشی پێکان بوو و نزیکەی 10 رۆژێکەلە یاریگاکان دابڕاوە، هەر بەم هۆیەوە گۆڵپارێزەکەی بلاوگرانا بەشداری چوار یاریی رابردووی یانەکەی نەکردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، چاڤی راهێنەری بارسێلۆنا هیوایەکی زۆری بە گەڕانەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکەی، بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە گەڕی پازدەی لالیگا هەبوو، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە ئەستەمە بەشداری ئەو یارییەش بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە تێر شتیگن ئەمڕۆ هەینی بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە، هەروەها بە تەنیاش لە  ناو یاریگا نەبینراوە، بۆیە زۆر ئەستەمە بۆ یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button