ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام مەشقەکانی ریال مەدریدی جێهێشت

یاریگا –

جود بێڵینگهام بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدریدی نەکرد.

سبەی لە یارییەکانی گەڕی پازدەی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری گرانادا دەکات، کە بەر لەم یارییە مێرێنگی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە، گراناداش خاوەنی تەنیا 7 خاڵە و پلەی نۆزدەیەم و پێشکۆتایی خولەکەی گرتووە.

وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو یارییە، ئەمڕۆ ریال مەدرید دەستی بە مەشقە بە کۆمەڵەکانی کردەوە، بەڵام جود بێڵینگهام بە تەنیا مەشقی کرد، نەیتوانی لەگەڵ تیپەکەی مەشق بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بێڵینگهام لە پاژنەی پێی هەستی بە هەندێک ئازار کردووە، بۆیە بە تەنیا مەشقی کردووە، دواتر چیمەنی یاریگای جێهێشتووە و لە هۆڵی وەرزش یانەکە درێژەی بە مەشقەکانی داوە.

بۆیە گومان لە بەشداریکردنی ئەستێرە ئینگلیزەکە دەکرێت لە یارییەکەی سبەیدا، پێناچێت پێکانێکی قورسی هەبێت، بەڵام پێویستی بە پشووە و یاریزانەکە هەست بە ماندوو بوونێکی زۆر دەکات.

بێڵینگهام لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا سەرکردایەتی سەرکەوتنەکانی یانەکەی دەکات، لە 16 یاریدا بەشداری 19 گۆڵی کردووە، 15 گۆڵ و 4 ئەسیستی بۆ لۆس بلانکۆس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button