ئینگلتەرا

چوار پۆلیس برینداربوون و 39 هاندەر دەستگیرکران لە یارییەکی کۆنفرانس لیگ

شەوی رابردوو گرژی و توندوتیژی شاری ئاستۆنی سەر بە بێرمینگهامی گرتەوە پاش شەڕی پۆلیس لەگەڵ هاندەری لیجیا وارسۆوی نەمسایی.

شەڕەکە پێش یارییەکە دەستی پێکرد بەهۆی کەمکردنەوەی ژمارەی بلیتەکانی تیمی میوان و دواتریش ئەستۆن ڤیلا رێگەی نەدا هاندەرانی لیجیا وارسۆو  پێ بنێنە یاریگا ئەمەش یانەی میوانی توڕەکرد و ئەستۆن ڤیلای بە شکاندنی یاسا تۆمەتبارکرد بەڵام ڤیلا دەڵێن لەپێناو سەلامەتی و دروستنەبوونی شەڕی دیکە ئەوەیان کردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەی پۆلیس، هاندەرانی لیجیا وارسۆو، چوار پۆلیسیان بریندار کردووە لە رێگەی هەڵدانی یاری ئاگرینی مەترسیدار

Legia Warsaw fans clash with police

بەگوێرەی سکای سپۆرت، گرژییەکە لەسەر ئەوە بووە، بەر لە دەستپێکی یارییەکە بڕیاردراوە ژمارەی بلیتەکانی هاندەرانی لیجیا وارسۆو کەمبکرێتەوە بۆ 1000 بلیت ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی هاندەرانی ئەو یانەیە هەمیشە کێشە دروست دەکەن و هەوڵیانداوە پێشەکی رێگری لێبکەن بەڵام ئەمە کێشەکەی گەورەتر کرد.

ئەستۆن ڤیلا 2-1 یارییەکەی بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button