ئینگلتەرا

ئۆنانا پێگەی سەرەکی لەدەست دەدات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم کارە

یاریگا –

ئاندرێ ئۆنانا فشاری لەدەستدانی پێگە سەرەکیەکەی لەسەرە وەک گۆڵپارێزی مانچستەر یونایتد و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەڵەکانی، تین هاگی ڕاهێنەر ناچار دەبێت گۆڵپارێزی دووەم بۆ پاراستنی گۆڵەکەیان دانێت.

زۆرێک لە میدیا ئینگلیزیەکان لەنێویاندا  Transfer News ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گۆڵپارێزە کامیرۆنیەکە و هەڵە دووبارەکانی کە بووەتەهۆی خەڵ لەدەستدانی یانەکەی لە چەند یارییەکدا، تین هاگی خستووەتە ژێر فشاری هاندەرانی مان یونایتد کە بیر لە جێگرەوە بکاتەوە. ئەمە بەتایبەت دوای یاریەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر گالاتەسەرای تورکی کە 3-3 کۆتایی هات.

زۆرترین ئەگەر وەک لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا هاتووە، لە ئێستادا مان یو بۆ جێگرتنەوەی ئۆنانا تەنها ئاڵتای بایندیری گۆڵپارێزی  هەیە کە گۆڵپارێزی دووەمی مانچستەرە.

دوای ڕۆیشتنی داڤید دیخیا، هاوینی رابردوو ئۆنانا لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد بە بڕی 43.9 ملیۆن پاوەند وەک یەکێک لە گرانترین گۆڵپارێزەکان. هاوکات، هەر لەمساڵدا و لە مانگی سێپتەمبەر توانیان بایندیر لە فەنەرباهچەوە بە بڕی 4.3 ملیۆن پاوەند بکڕن.

مانچستەر ئاستی هەر بە ناجێگیری دەردەکەوێت و لە پێنج یاریی کۆمەڵەکە لە چامپیۆنزلیگ لە کۆتایی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان دەبینرێن و 14 گۆڵیان لێ کراوە. لەناوخۆیش لە پلەی شەشەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button