ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی کێپا و مۆدریچ ئاشکرا دەکرێت

بەشداری یاری گەڕی داهاتوو ناکەن

یاریگا –

کێپا ئاریزابالاگا و لوکا مۆدریچ، لەڕووی جەستەییەوە ئامادەنین و بەشداری یاری داهاتووی ریال مەدرید لە بەرامبەر ریال بێتیس ناکەن.

کێپا لە مەشقەکانی پێش یاری بەرامبەر پراگا لە چامپیۆنزلیگ و بەر لە یارییەکانی نێودەوڵەتی تووشی پێکان بوو.

کێپای 29 ساڵان لە دوای یارییەکانی نێودەوڵەتی، مەشقەکانی لەگەڵ تیمی یەکەمی مەدرید دەستپێکرد، بەڵام بەشداری لە یارییەکانی ئەم هەفتەی بەرامبەر کادیز و ناپۆلی نەکرد.

لە یاری بەرامبەر کادیز، مۆدریچ لە خولەکی 70 تووشی پێکان بوو، هەرچەندە یەکەمجار بوو لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات. ئەستێرە کڕواتییەکە بەشداری لە یاری شەوی رابردوو لە بەرامبەر ناپۆلی نەکرد.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید پەلە لە گەڕانەوەی هەردوو ئەستێرەکە ناکات و پێشبینی دەکرێت، بۆ یاری بەرامبەر گرانادا ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button