ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ

یاریگا –

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا ” پرێمەرلیگ ” پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەكەی ئاشكرا كرد.

مانگی رابردوو محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەكەی بردەوە.

شەش یاریزان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی یانزەی پرێمەرلیگ.

یاریزانەكان بریتین لە ( جێریمی دۆكو ، ئانتۆنی گۆردن، تۆماس كامینسكی، رەحیم ستێرلینگ، ماركوس تاڤێنەر، هاری ماگوایەر ).

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ:

جێریمی دۆكو: سێ یاری كردووە، یەك یاری براوە بوون و دوو یاریش یەكسان بوون، یەك گۆڵی كردووە و چوار ئەسیستیشی كردووە.

ئانتۆنی گۆردن: سێ یاری كردووە، دوو یاری براوە بوون، یەك یاریش دۆڕاون، دوو گۆڵی كردووە و یەك ئەسیستیشی كردووە.

كامینسكی: سێ یاری كردووە، یەك بردنەوە، یەك دۆڕان و یەك یاریش یەكسان بوون، 15 سەیڤی كردووە.

هاری ماگوایەر: سێ یاری، سێ بردنەوە، سێ كلین شیت.

رەحیم ستێرلینگ: سێ یاری، یەك بردنەوە، یەك دۆڕان و یەك یاریش یەكسان بوون، دوو گۆڵی كردووە و ئەسیستێكیشی هەیە.

ماركوس تاڤێنەر: سێ یاری، دوو بردنەوە، یەك دۆڕان، دوو گۆڵی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button