بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فابیۆ گرۆسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی لیۆن دوورخرایەوە

یاریگا –

فابیۆ گرۆسۆی ئیتاڵی لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەی لیۆن دوورخرایەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی لیۆنی فەڕەنسی بڕیاریدا فابیۆ گرۆسۆی ئیتاڵی لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەکەی دووربخاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پیێر سەیجی فەڕەنسی جێگەی ئەو دەگرێتەوە و رۆژی شەممە لە شاری لێنس ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی تیپەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە، گرۆسۆی ئیتاڵی تەنیا دوو مانگ بوو وەک راهێنەری لیۆن دەستبەکار بوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تەمەنی کارکردنی وەک راهێنەری ئەو یانەیە درێژخایەن نەبوو.

لیۆن وەرزێکی زۆر خراپ بەڕێ دەکات و لە کۆتایی ریزبەندی خولی فەڕەنسی دێت بە کۆکردنەوەی تەنیا  7 خاڵ لە 12 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button